فڕۆکەخانەی هەریر بە درۆن کراوەتە ئامانج
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە گوێرەی زانیارییەکان بەیانی رۆژی هەینی (٢٣ی تەمموز) بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی حەریر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هەولێر لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بە درۆن هێرش کراوەتە سەر.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە گوێرەی زانیارییەکان بەیانی رۆژی هەینی (٢٣ی تەمموز) بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەریر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هەولێر لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بە درۆن هێرش کراوەتە سەر.
گروپی “لواء الثائرين” بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لەگەڵ گرتنە ئەستۆی بەرپرسیارێتی هێرشەکە راگەیاند کە پێگەکانی سوپای ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەریر بە چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئینتحاری کراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە زیان بەر کەلوپەلە سەربازییەکانی ئەو هێزانە گەیشتووە.
ئەم هێرشە بە شەشەمین هێرشی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای هەولێر دادەنرێت.
گروپەکانی بەرخۆدان لە درەنگانی شەوی ٦ی تەمووز هەروەها بە چەندین ڕۆکێت و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێریان کردبوویە ئامانج.
لێدوانەکان