کوژرانی سێ کەس لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە سووریا

پێنجشەممە 22 ته‌مموز 2021 - 14:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=2754

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی هێرشێکی باڵافڕەکانی ئەمریکا بۆ سەر ماڵێک لە گوندی “خربه جاموس” لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، سێ کەس کوژران.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی هێرشێکی باڵافڕەکانی ئەمریکا بۆ سەر ماڵێک لە گوندی “خربه جاموس” لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، سێ کەس کوژران.

بە ووتەی ووتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە ناوچەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات سەرقاڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک دژ بە شانە نوستووەکانی داعش لە گوندی “خربه جاموس” بوون کە باڵافڕەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لەو هێزانە دوو جار ماڵێکیان کردوەتەوە ئامانج. وەک دەوترێت لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئەندامێکی داعش کوژراوە.

لەلایەکی دیکەوە و پێی زانیارییەکانی هەواڵدەری حکومەتی سوریا “سانا” بە هۆی ئەم هێرشەدا سێ کەس کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *