زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش لە ئەفغانستان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: چالاکی و جموجۆڵەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە ئەفغانستان ڕووی لە زیادبوون کردووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: چالاکی و جموجۆڵەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە ئەفغانستان ڕووی لە زیادبوون کردووە.
ئاماری چالاکییەکانی ٤٨ کاتژمێری رابردووی گروپی تیرۆریستی داعش لە ئەفغانستان وەک خوارەوەیە:
١- تەقینەوە لە شاری ئایبەک لە ناوەندی پارێزگای سەمەنگان لە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢١
٢- دەسبەسەر کردنی ئەندامێکی داعش لە پارێزگای نەنگەرهار لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١
٣- بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە ئەندامێکی تاجیکستانی داعش لە ئەفغانستان لە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢١
٤- بڵاوبوونەوەی وێنەیەک لە ئەندامانی داعش لە ئەفغانستان لە ١٩ی تەمووزی ٢٠٢١
٥- تیرۆری یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە ناوچەی خۆگیانی شاری جەلال ئاباد لە ١٩ی تەمووزی ٢٠٢١
بە پێی راپۆرتی ساڵی رابردووی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش لە ئەفغانستان لە نێوان شوباتی ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠، لەوانە: تەقینەوە، تیرۆر، هێرشی چەکداری و.. ٦٠٠ خەڵکی سڤیل و ٢٥٠٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەست داوە.
زۆربەی چالاکییەکانی ساڵانی رابردووی داعش لە شارەکانی جەلال ئاباد، کابوڵ و… ئەنجام دراوە کە گرنگترینی هێرش بۆ سەر زیندانی جەلال ئاباد لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ بوو کە بە ئامانجی رزگار کردنی ئەندامانی داعش ئەنجام درا و بە هۆیەوە ٣٠٠ کەس لەو گروپە تیرۆریستیە لەو زیندانە هەڵهاتن.
لێدوانەکان