عەسائیب: ئەمریکا هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەدات
سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا وێڕای ڕێکخستنەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش، هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە دەدات.
سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا وێڕای ڕێکخستنەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش، هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە دەدات.
حەسەن سالم سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون (باڵی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی سەرقاڵی پیلانێکی نوێن تا وێڕای دواخستنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە، وڵات بەرەو ناسەقامگیری و ئاڵۆزی ببەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە واشنتن بۆ گەڕانەوەی تیرۆریستانی داعش و ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان لە دژی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاندانی خەڵک لە ڕێگای تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان، هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەدات.
ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون لە کاتێکدایە کە بڕیارە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق 26 ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریکا بکات و لە گەڵ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
جام کوردی
لێدوانەکان