بە ئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکاوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا چەند خولەکێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە هێزەکانی حەشدی شەعبی ـیان لە نزیک سنووری سوریا کردە ئامانج.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا چەند خولەکێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە هێزەکانی حەشدی شەعبی ـیان لە نزیک سنووری سوریا کردە ئامانج.
بە گوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەم هێرشە زیانی گیانی نەبووە.
شایانی باسە، لە ٢٨ی مانگی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا پێگەکانی حەشدی شەعبی ـیان لە ١٥ کیلۆمەتری باشوری ئەلقائیمی عێراق و ناوچەیەک لە باشوری ئەلبوکەمالی سوریا بۆردومان کرد.
ئەم بۆردومانانە لە چوار هێرش بۆ سەر پێگەکانی کەتیبەکانی سەیدوشوهەدا و حزبۆڵڵای عێراق لە ناوچەکانی ئاماژە پێ کراو ئەنجام دران کە بە هۆیەوە ٤ ئەندامی ئەو هێزانە کوژران و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.
لێدوانەکان