دوایین بارودۆخی میحوەرەکانی قەندەهار تا ١٥ی تەمموزی ٢٠٢١

هه‌ینی 16 ته‌مموز 2021 - 15:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=2674

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەڕ و پێکدادانی سوپای ئەفغانستان و تاڵیبان لە سێ میحوەری باکور، ڕۆژئاوا و باشوری شاری قەندەهار بە چڕی بەردەوامە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەڕ و پێکدادانی سوپای ئەفغانستان و تاڵیبان لە سێ میحوەری باکور، ڕۆژئاوا و باشوری شاری قەندەهار بە چڕی بەردەوامە.

دوای چەند ڕۆژ شەڕ و پێکدادان لە بەرەکانی ئەرغەنداب، پەساب، دەند و چینە، چەکدارانی تاڵیبان توانیان کۆنترۆڵی شارۆچکەی ئەرغەنداب لە نزیک شاری قەندەهار بگرنە دەست.
بە هۆی ئەگەری زۆری کەوتنی شاری قەندەهار و هێرشەکانی ئامانجداری تاڵیبان، حکومەتی ئەفغانستان ٢٤٠ زیندانی بۆ کابوڵ گواستووەتەوە.

لە باشووری ئەم پارێزگایەش لەم دواییانەدا تاڵیبان شاری سپین بولدەک و دەروازە سنوورییەکەی کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی پاکستان، خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە و لە ئێستادا پێکدادانەکان لە ڕێگای شاری قەندەهار بەردەوامە.

سوپای ئەفغانستانیش بۆ دووبارە کۆنترۆل کردنەوەی سپین بولدەک، ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە، بەڵام لەگەڵ پڕوپاگەندە و بیانووەکانی ڕابردووی سوپا و بێ ئەنجامبوونی هێرشەکانیان، دەکرێت ئەوە بڵێین کە سوپای ئەفغانستان لە ئێستادا توانای ئەوەی نییە کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بکاتەوە کە کەوتۆتە دەست تاڵیبانەوە.
لەم بارەیەوە، ئەمروڵا ساڵحی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار ئەفغانستان ڕایگەیاندووە کە سوپای پاکستان بە فەرمی ئەفغانستانی ئاگادار کردۆتەوە کە هەر هەوڵ و کۆششێکی سەربازی ئەفغانستان بۆ دووبارە کۆنترۆل کردنەوەی دەروازەی سنووری سپین بولدەک، وەڵامی هێزە ئاسمانییەکانی پاکستانی بەدوا دا دێت.

بەهۆی دۆخی گەمارۆی زەمینی قەندەهار و ئامادەنەبوونی سوپا بۆ شەڕی ناو شار و هێرشە خۆکوژییەکان و چەندین هۆکاری دیکە، دەکرێت ئەوەش بڵێین کە لە کاتی هێرشی جدی تاڵیبان بۆ سەر شاری قەندەهار، سوپا زەرەرمەندی یەکلاکەرەوەی شەڕەکە دەبێت.

سەرەڕای ئەم باڵادەستییە سەربازییەی چەکدارانی تاڵیبان، ئەو چەکدارانە لە ڕووی هێزی سەربازی و چەکەوە کێشەیان هەیە، هەر بۆیە هێرشەکانیان بۆ سەر بەندیخانەکان لە (بادغیس و قەندەهار) و ئازادکردنی شەڕڤانانیان و هەروەها هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکان بۆ کۆکردنەوەی چەک و..، بۆ ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە.

تێبینی نەخشە:
ڕەنگی رەساسی = تاڵیبان
ڕەنگی سوور = سوپای ئەفغانستان
ڕەنگی زەرد = ناوچەکانی شەڕ

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *