ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی ‘النصر المبین’ی راگەیاند + وێنە و ڤیدیۆ

هه‌ینی 16 ته‌مموز 2021 - 13:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=2650

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بەشێکی دیکەی وردەکاری ئۆپەراسیۆنی “النصر المبین” لە پارێزگای ئەلبەیزای یەمەنی خستە ڕوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بەشێکی دیکەی وردەکاری ئۆپەراسیۆنی “النصر المبین” لە پارێزگای ئەلبەیزای یەمەنی خستە ڕوو.

بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی “النصر المبین”ی هێزەکانی ئەنساروڵڵا

یەحیا سەریع رایگەیاند:
«دوای ئەوەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەرەی جیاجیادا دەسکەوتی مەیدانییان بەدەست هێنا، دیسان دوژمن ڕووی لە چالاککردنی گروپە تەکفیرییەکان “داعش” و “ئەلقاعیدە” کردەوە. ئەم پیلانە لە پێناو پلانەکانی ئەمریکا بۆ یەمەن و رادەستکردنی بە تەکفیریەکان و بەکرێگیراوانە.
ئامانجی گروپە تەکفیرییەکان لەچالاکی و جموجۆڵەکانی ئەم دواییە، گەیشتن بەچەند ناوچەیەکی پارێزگای ئەلبەیزا بوو.

هاوپەیمانی سعودیە بە دابینکردنی چەک و پاڵپشتی لۆجستی و هاوردەکردنی دەیان تەکفیری بیانی بۆ ئەم ناوچانە، پشتیوانی تەکفیریەکان دەکات و هەر لەم چوارچێوەیەدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو هاوپەیمانیە زیاتر لە ١٦١ جار لەم پێکدادانەدا هێرشی ئاسمانیان ئەنجام داوە.

تەکفیریەکان چەندین تاوانیان بەرامبەر بە هاوڵاتیانی ناوچەکانی ئەلبەیزا ئەنجامداوە، لەوانە لەسێدارەدان، کە وەڵامدانەوەی هێزە چەکدارەکان و دەزگای هەواڵگرییەکانی ئێمەی بەدوای خۆیدا هێنا.

هێزە مووشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا لە ماوەی ئۆپەراسیۆنی “النصر المبین” ٦٦ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە کە لە ٩ ئۆپەراسیۆنی هێزە مووشەکییەکان، لە مووشەکی بەدر و سەعیر کەڵک وەرگیراون، هەروەها هێزە فرۆکە بێ فڕۆکەوانیەکان لە ماوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ٤٠ ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە و ١٧ ئۆپەراسیۆنی پشکنین و چاودێریان ئەنجام داوە.

ئۆپەراسیۆنی “النصر المبین” ئەنساروڵڵا بووە هۆی دووبارە کۆنترۆل کردنەوە و ئازادکردنی چەندین ناوچەی دیکەی ئیدارەی ئەلسومەعە و ئەلزاهیر بە ڕووبەری ١٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە.

لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ٣٥٠ کوژراو و ٥٦٠ بریندار لە ریزەکانی دوژمن کەوتۆتەوە، کە لە تەکفیرییەکان و بەکرێگیراوانی (هێزەکانی مەنسوور هادی) پێک دێت، هەروەها ٢٩ زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێنراون.

پشتیوانی سەربازی و میدیایی و دارایی هاوپەیمانی سعودیە لە گروپە تەکفیرییەکان لەم ئۆپەراسیۆندا جارێکی تر سەلماندنی کە ئەو گروپانە بە تەنیا ئامرازێکن لە دەستی بێگانەدا.

ئێمە ستایشی گەل و هۆزەکانی ئازادیخوازی پارێزگای ئەلبەیزا بۆ هاوکاریە بەردەوامەکان و پشتیوانیان لە وڵات و گەل و هەروەها ڕەوشت و ئایین و ڕەسەنایەتییان دەکەین.

خەڵکی ئازادیخوازی ئەلبەیزا ئامادە نین ناوچەکانیان گۆڕەپانێک بێت بۆ چالاکییەکانی داعش و ئەلقاعیدە و جێبەجێکردنی فەرمانی بێگانەکان.
لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا هێزە داگیرکەرەکان هەموو بژاردەکانی سەربازی و ئەمنی و ئابووریان بەکارهێناوە و جگە لە بەرخۆدان لەم گەلانە هیچی دیکەیان نەدیوە.

بە یارمەتی خودا و بە هاوکاری خەڵکە دڵسۆز و خۆڕاگر و موجاهید، چارەنووسی دوژمنایەتی ئەوان جگە لە شکست هیچی تر نابێت.»

شایانی باسە ئۆپەراسیۆنی “النصر المبین” ـی ئەنساروڵڵا وەک وەڵامدانەوەیەک بە ئۆپەراسیۆنی “نجم الثاقب”ـی هاوپەیمانی سعودیە لە پارێزگای ئەلبەیزا ئەنجام درا کە بووە هۆی کۆنترۆل کردنی چەند ناوچەیەک لە ئیدارەکانی ئەلسومەعە و ئەلزاهیر لەلایەن هێزەکانی ئەنساروڵڵاوە.

بە پێی زانیارییەکان ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لەو پارێزگایە بەردەوامە، و ئەو هێزانە ئامانجیان سەندنەوەی تەواوەتی ئەو ناوچانە لە چەکدارانی گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و هێزەکانی مەنسوور هادی راگەیاندووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *