شارۆچکەی پۆرچەمەن لە پارێزگای فەراهـ کەوتە دەست تاڵیبانەوە

سێشەممە 13 ته‌مموز 2021 - 23:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=2624

هێزەکانی گەمارۆ کراو چەندین جار داوای یارمەتیان لە حکومەتی ناوەندی کردەوە بەڵام بەبێ وەڵام مانەوە تا دواجار ئەمڕۆ سێشەممە بە بێ هیچ پێکدادانێک خۆیان رادەستی چەکدارانی تاڵیبان کردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوای کۆنترۆل کردنی شارۆچکەکانی ساغر و تیورە لە پارێزگای غور و شارۆچکەکانی بالابلوک و شێنیدەند لە ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن تاڵیبانەوە، هێزە حکومیەکانی ئەفغانستان لە شارۆچکەی پۆرچەمەن کەوتە گەمارۆی ئەو چەکدارانەوە.
ئەو هێزانە چەندین جار داوای یارمەتیان لە حکومەتی ناوەندی کردەوە بەڵام بەبێ وەڵام مانەوە تا دواجار ئەمڕۆ سێشەممە بە بێ هیچ پێکدادانێک خۆیان رادەستی چەکدارانی تاڵیبان کردەوە.
تاڵیبان ژمارەی ئەو هێزانەی ٣٠٠ کەس ڕایگەیاندووە.

تێبینی نەخشە:
ڕەنگی رەساسی = تاڵیبان
ڕەنگی سوور = سوپای ئەفغانستان
ڕەنگی زەرد = ناوچەکانی شەڕ

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *