تاڵیبان دزەی کرد ناو فڕۆکەخانەی قۆندوز + ڤیدیۆ

دووشەممە 12 ته‌مموز 2021 - 20:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=2611

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: زەبیحوڵڵا موجاهید گوتەبێژی تاڵیبان ڕۆژی رابردوو لە تێکشکاندنی دوو هەلیکۆپتەری سوپای ئەفغانستان لە فڕۆکەخانەی شاری قۆندوز هەواڵی دایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: زەبیحوڵڵا موجاهید گوتەبێژی تاڵیبان ڕۆژی رابردوو لە تێکشکاندنی دوو هەلیکۆپتەری سوپای ئەفغانستان لە فڕۆکەخانەی شاری قۆندوز هەواڵی دایەوە.

وتەبێژێکی تاڵیبان رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا چەکدارانی ئەو گروپە توانیانە دزە بکەنە ناو فڕۆکەخانەی قۆندوز و دوو هەلیکۆپتەری بلاک هاوک (دروست کراوی ئەمریکا) لە ناو ببەن.

شایانی باسە لە جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی تاڵیبان لە باکووری ئەفغانستان، هەموو شارەکانی پارێزگای قۆندوز جگە لە ناوەندی ئەو پارێزگایە، کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی ئەو گروپە. سوپای ئەفغانستان تا ئێستا هیچ هەوڵ و کۆششێکی بۆ پوچەڵکردنەوەی گەمارۆ زەمینییەکانی سەر شاری قۆندوز ئەنجام نەداوە، و ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، دەستبەسەر داگرتنی ئەو شارە بۆ تاڵیبان ئاسانە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *