لیوایەکی نوێ لە تەحریرشام زیاد کرا

یەکشەممە 11 ته‌مموز 2021 - 15:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=2587

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لیوای “معاویه بن ابی سفیان” بە فەرماندەیی “ابومحمد الاموی” لە لیواکانی دەستەی تەحریرشام زیاد کرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لیوای “معاویه بن ابی سفیان” بە فەرماندەیی “ابومحمد الاموی” لە لیواکانی دەستەی تەحریرشام زیاد کرا.

ڕۆژی ٨ی تەمموز بەڵگەنامەیەکی ناوخۆیی تایبەت بە چەکدارەکانی تەحریرشام لەمیدیاکانی نزیک لەو چەکدارانە بڵاوکرایەوە کە زیادبوونی لیوای “معاویه بن ابی سفیان” بە فەرماندەیی “ابومحمد الاموی” لە لیواکانی دەستەی تەحریرشام پشتڕاست دەکاتەوە.

بەم شێوەیە، لیوای “معاویه بن ابی سفیان” یازدەیەمین لیوای تەحریرشام دەبێت کە ناوەکانیان وەک خوارەوەیە:

۱- لیوای ابوبکر الصدیق.
۲- لیوای عمر بن خطاب.
۳- لیوای عثمان بن عفان.
٤- لیوای علی بن ابی‌طالب.
٥- لیوای الزبیر بن العوام.
٦- لیوای عبدالرحمن بن عوف.
۷- لیوای ابوعبیده بن الجراره.
۸- لیوای سعید بن زید.
۹- لیوای طلحه بن عبید الله.
۱۰- لیوای سعد بن ابی‌وقاص.

تەحریرشام (“جبهه النصره”ی جاران کە بە باڵی ئەلقاعیدە لە سووریا ناسراوە) دوای شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە بەرامبەر سوپای سوریا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٠، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکانی داهاتوو هەواڵی رێکخستن و زیاد کردنی گروپ و هێزەکانی داوە.

تەحریرشام لەم دواییەدا و بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە مەشق و راهێنانی پێشکەوتوانە و ئامادەیی تەواوی چەکدارانی هەواڵی دابوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *