ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی قەسەد لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا

پێنجشەممە 8 ته‌مموز 2021 - 23:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=2555

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەد) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو هێزانەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئاشکرا کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەد) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو هێزانەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە، هێزەکانی قەسەد لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا ٢٤٥ ئەندامی داعشیان لە ٣٤ ئۆپەراسیۆن دەستبەسەر کردووە. هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی داعشدا گرتووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، ٢٠٦ جار دەوروبەری شاری عەین عیسا و تل تەمەر ـیان تۆپباران کردووە، و لە پێکدادانەکانی نێوان هەردوولا لەم شەش مانگەدا زیاتر لە ٥٠ چەکداری تورکیا کوژراون و ٢٥ی دیکەش برینداربوون. هەروەها تەواوی هەوڵەکانی چەکداران بۆ پێشڕەوی لە ناوچەیە پوچەڵ کراوە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە ١٤ کەس لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێکدادان لەگەڵ چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *