دەوریەی سەربازی هاوبەشی ڕوسیا و تورکیا لە ناوچەی کۆبانێ

پێنجشەممە 8 ته‌مموز 2021 - 22:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=2552

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ٦ی تەمووز، ٦١مین دەوریەی هاوبەشی سوپای ڕووسیا و تورکیا لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ لە باکووری سووریا بەڕێوەچوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ٦ی تەمووز، ٦١مین دەوریەی هاوبەشی سوپای ڕووسیا و تورکیا لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ لە باکووری سووریا بەڕێوەچوو.

ئەمە ٦١مین دەوریەی هاوبەشی سوپای ڕوسیا و تورکیایە دوای رێککەوتنی ئاگربەست لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

دەورییەکە بە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕوسیا و تورکیا و دوو هەلیکۆپتەری ڕوسی لە گوندی غەریب، لە ١٥ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ دەستی پێ کرا.

دوایین دەوریەی هاوبەشی سوپای تورکیا و ڕووسیا کە ٦٠ـەمین دەوریەی ئەو جۆرە بوو، لە ٢٨ی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە ڕۆژئاوای سنووری شارۆچکەی کۆبانێ ئەنجام درا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *