راپۆرتی مەیدانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام لە شارۆچکەی بەلخاب لە ئەفغانستان

چوارشەممە 7 ته‌مموز 2021 - 22:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=2528

ەگەڵ گەیشتنی شەڕ و پێکدادان بۆ شارۆچکەی بەلخاب لە باشوری پارێزگای سەرپۆل، هەندێک لە خەڵکی ناوچەکە ئاوارەی پارێزگاکانی دەوروبەری بوون.

لەگەڵ گەیشتنی شەڕ و پێکدادان بۆ شارۆچکەی بەلخاب لە باشوری پارێزگای سەرپۆل، هەندێک لە خەڵکی ناوچەکە ئاوارەی پارێزگاکانی دەوروبەری بوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: خەڵکی شارۆچکەی بەلخاب بە سەرکردەیی “سەید حەسەن سەفایی” یەکینەکانی جەماوەریان پێک هێناوە و خەریکی بەرگری کردن لە بەرامبەر تاڵیبانن.

سەرچاوەی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” لەسەر بەرگری شارۆچکەی بەلخاب لە بەرامبەر تاڵیبان، دەڵێیت:

«شەوی رابردوو سەدان چەکداری تاڵیبان هێرشیان کردوەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی شارۆچکەی بەلخاب لە پارێزگای سەرپۆل. ئەم هێرشە کە بۆ سەر رێگای سانچارک و ئابکەلان بەرەو بەلخاب بوو، لەلایەن یەکینەکانی خەڵکی دوای پێشڕەوی تاڵیبان پوچەڵ کرایەوە.

لە سەرەتای هێرشەکەدا، بە شەڕی پروپاگەندەی دوژمن، ترس لە ناو دانیشتوانی بەلخەب دا دروست بوو، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی بەلخەب و کۆچبەران کە لە “گوسفەندی” و “سانچارک” و “زارەع” (پارێزگای بەلخ) پەنایان هێنابوو، ئاوارە بوون. بەڵام بە بەرگری یەکینەکانی خەڵکی بە سەرکردایەتی سەید حەسەن سەفایی و فەرماندەکانی هێزە ئەمنییەکانی بەلخاب، لەگەڵ ڕێگری کردن لە پێشڕەوی دوژمن، هێرشەکانیان پوچەڵ کرایەوە و ئەو خەڵکەی کە ئاوارەبوون، خەریکی گەڕانەوە بۆ بەلخاب ـن.
لەم شەڕ و پێکدادانەدا سێ کەس لە یەکینەکانی خەڵکی لەوانە فەرماندە حەبیبوڵا موجاهید زادە فەرماندەی پۆلیسی بەلخاب برینداربوون.

لە ساڵی ١٩٩٨ تەواوی باکوری ئەفغانستان واتا پێنج پارێزگای باکوری ئەو وڵاتە بە تەواوی کەوتە دەست تاڵیبانەوە و تەنیا شارۆچکەی بەلخاب بە سەرکردایەتی سەید حەسەن سەفایی بەرگریان کرد و دوای ماوەیەک موحەمەد مۆحەقق و دۆستم و خەلیلی و ئیسماعیل خان دوای ئازاد بوونیان و… پەنایان بۆ بەلخاب هێنایەوە.

بەلخاب بە بەڕێوەبەری سەفایی بوو بە بەرەی خۆڕاگری، و سەرەڕای سەخترین گەمارۆکانی سەربازی و بازرگانی و هەروەها ئەو هێرشانەی کە لە ئاسمان و زەویەوە لەسەر بوو، خۆیان بەدەستەوە نەدان. پێم وا نیە بەلخاب بکەوێتە دەست تاڵیبانەوە ئەگەر ئەوەش ڕووبدات هۆکارەکەی کەمی چەکە.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *