هێرشی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عەین ئەسەد + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی کرانە ئامانج.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی کرانە ئامانج.
بە ووتەی ووتەبێژی هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق، بنکەی عەین ئەسەد بە ١٤ ڕۆکێت کراوەتە ئامانج کە بەهۆیەوە ٣ کەس برینداربوون.
گروپی “لواء ثار المهندس” بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لەگەڵ لە ئەستۆ گرتنی هێرشەکە لە هاوێشتنی ٣٠ رۆکێت بەرەو ئەو بنکەیە هەواڵی دایەوە.
بە گوێرەی وێنە بڵاوکراوەکان، سیستەمی دژە مووشەکی ئەمریکا لە تێکشکاندنی ڕۆکێتەکان سەرکەوتوو نەبووە.
بە پێی زانیارییەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەمە نۆیەمین هێرشی هێزە بەرخۆدانەکانی عێراقی بۆ پێگەکانی هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی عەین ئەسەدە.
لە وەڵامی ئەم هێرشانە هێزەکانی ئەمریکا ناوچەکانی ئەلبەغدادی و هیت لە پارێزگای ئەنبار ـیان بۆردومان کردەوە کە بەهۆیەوە زیان بەر ناوچە نیشتەجێبووەکان کەوتەوە. (وێنەی هاوپێچ)
لێدوانەکان