دەسبەسەرکردنی ٥٢٦٠ فەلەستینی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا

سێشەممە 6 ته‌مموز 2021 - 15:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=2500

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ناوەندی لێکۆڵینەوەی بە دیل گیراوانی فەڵەستینی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنستی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٢٦٠ فەلەستینی دەستبەسەر کردووە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، ٩٢ کەس لە گیراوەکان ژن و ٨٨٠ ـیان منداڵ بوون.

لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە ژمارەیەکی زۆر لە گیراوان بە پێدانی سزای دارایی ئازاد کراون، بەڵام دەیان کەس لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی دا بە دیلی ماونەتەوە.

لەو ماوەیەدا ڕژێمی زایۆنستی هەروەها ١٩ ڕۆژنامەنووس و حەوت ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەلەستینی دەسبەسەر کردووە کە لە ئێستادا ١٣ نوێنەری گەلی فەڵەستین لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی دان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *