بە درۆن ھێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە بەغدا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی تەوحید لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی تەوحید لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
بە هۆی ئەم هێرشەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو بنکە سەربازییە لێدراوە و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان سیستەمی دژە مووشەکی ئەمریکا بەرپەرچی درۆنەکەی داوەتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بە بەکارهێنانی چوار درۆنی ئینتحاری بنکەی تەوحیدیان کردوەتە ئامانج.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ئەمە دووەمین هێرشە کە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام دەدرێت. چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا هەروەها پێگەکانی هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق بە ٨ ڕۆکێتی ١٠٧ ملم کرابوویە ئامانج.
لێدوانەکان