چەندین شارۆچکەی دیکە لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆل کران

شەممە 3 ته‌مموز 2021 - 19:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=2464

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە پێی هەواڵەکان چەکدارانی تالیبان لە ڕۆژی رابردوووە توانیویانە دەست بەسەر چەند شارۆچکەی دیکەی ئەفغانستان بگرن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە پێی هەواڵەکان چەکدارانی تالیبان لە ڕۆژی رابردوووە توانیویانە دەست بەسەر چەند شارۆچکەی دیکەی ئەفغانستان بگرن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە پارێزگای بەدەخشان، شارۆچکەکانی “تەگاب” و “تێکشکان” و “راغستان” و “درایم” و “یەفتەل خواروو” و “وردوج” و “کشم” و “شەهر بۆزورگ” لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆل کراون.
بە پێی هەواڵەکان شارۆچکەی راغستان بە بێ پێکدادان لەلایەن ئەو چەکدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و ٦٠ کەس لە هێزە حکومی و جەماوەرییەکان خۆیان رادەستی تاڵیبانەوە کردووە.

هەواڵەکان لە پارێزگای تەخار باس لەوە دەکەن کە شارۆچکەکانی “فەرخار” و “کەلەفگان” هەروەها کەوتونەتە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیبانەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *