هێزەکانی ئیتاڵیا لە ئەفغانستان کشانەوە

پێنجشەممە 1 ته‌مموز 2021 - 17:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=2435

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە چوارچێوەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان، سوپای ئیتاڵیا هێزەکانی لەو وڵاتە کشایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە چوارچێوەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان، سوپای ئیتاڵیا هێزەکانی لەو وڵاتە کشایەوە.

بە ووتەی “لۆرنزۆ گورینی” وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، هێزەکانی ئەو وڵاتە فڕۆکەخانەی هەرات و کامپێکی سەربازییان رادەستی سوپای ئەفغانستان کردووە.
بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە هەفتەکانی رابردوو دەنگی چەندین تەقینەوەی گەورە لە بنکەی هێزە بیانییەکان لە فڕۆکەخانەی هەرات بیستراوە، کە بە ووتەی بەرپرسە سەربازییەکانی ئەفغانستان، هێزەکانی ئیتاڵیا پێش چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکەیان لە هەرات، بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلە زریپۆشەکان و چەکەکانیان لە ناو بردووە.

هێزەکانی ئیتاڵیا لە ساڵی ٢٠٠١ەوە لە چوارچێوەی هێزەکانی ناتۆ بۆ ئەفغانستان نێردراون و لەم ماوەیەدا کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی هەرات بە تەواوی لەدەست ئەو هێزانە دا بوو. ئیتاڵیا لەم ماوەیەدا هەروەها سوود لە ٥٠ هەزار سەربازی خۆی لە ئۆپەراسیۆنە جیاجیاکانی ئەفغانستان وەرگرتووە کە لەو ژمارەیە ٥٣ سەربازی کوژراون و ٧٢٣ سەربازی دیکەش برینداربوون.

ئیتاڵیا لەگەڵ ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و تورکیا لەو وڵاتانە بوون کە زۆرترین ڕۆڵ و بەشداریان لە شەڕی ئەفغانستان هەبووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *