هێزەکانی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان کشانەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا لە کۆتایی هاتنی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان هەواڵی دایەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا لە کۆتایی هاتنی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان هەواڵی دایەوە.
“ئینگرێت کرامپ کارنپاوەر” وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە کۆتایی هاتنی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان و رادەست کردنی بنکە سەربازییەکان هەواڵی دایەوە.
ئەڵمانیا لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵەوە دەستی بە کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان کردەوە، ئەوەش دوای هەڵوەشاندنەوەی پلانی درێژکردنەوەی ماوەی بوونی سەربازی ئەو وڵاتە تا ساڵی ٢٠٢٢ لە ئەفغانستان دێت.
بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەڵمانیا لە دوایین جموجۆڵەکانی خۆی لە ئەفغانستان بە چوار گەشتی ئاسمانی، ١١٠٠ سەربازیی لە بنکەی مەرمل لە نزیک شاری مەزارشەریفی ئەفغانستان بەرەو ئەڵمانیا گواستووەتەوە.
بە پێی دوایین ئامارەکان لە ژمارەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان، ئەڵمانیا دوای ئەمریکا زۆرترین ژمارەی سەربازی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆ لە ئەفغانستان هەبووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان و ئامارەکانی سوپای ئەڵمانیا، لە ماوەی شەڕی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠١ەوە تا ئێستا، نزیکەی ٥٩ سەربازی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان کوژراون. بەرپرسانی حکوومەتی ئەڵمانیاش بە زیاتر لە ١٢ ملیار یۆرۆ تێچوونی دوو دەیە بوونی سەربازییان لە ئەفغانستان دا خەمڵاندنیان کردووە.
لێدوانەکان