کردنەوەی باڵیۆزخانەی رژێمی ئیسرائیل لە ئەبوزەبی

چوارشەممە 30 حوزه‌یران 2021 - 11:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=2423

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: رژێمی ئیسرائیل ڕۆژی رابردوو سێشەممە بە شێوەی فەرمی باڵیۆزخانەکەی لە ئەبوزەبی کردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: رژێمی ئیسرائیل ڕۆژی رابردوو سێشەممە بە شێوەی فەرمی باڵیۆزخانەکەی لە ئەبوزەبی کردەوە.

یائیر لابید وەزیری دەرەوەی رژێمی ئیسرائیل ڕۆژی رابردوو گەیشتە ئیمارات و لەلایەن ئه‌حمه‌د سایغ، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ پێشوازی لێكرا. لابید لە مەراسیمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەو رژێمە لە ئەبوزەبی ئامادە بوو و کردنەوەی ئەو باڵیۆزخانەی بە ساتێکی مێژووی ناوی برد، وەزیری دەرەوەی رژێمی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو رژێمە لەجیاتی شەڕ بە دوای ئاشتی و سازش لەگەڵ دراوسێکانی دایە.

بەشێکی زۆر لە وڵاتان لەو باوەڕەدان، کردنەوەی باڵیۆزخانەی رژێمی ئیسرائیل لە ئەبوزەبی دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ ئەو رژێمە، خیانەتێکی دیکەی ئیمارات بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین و تەواوی ئومەتی ئیسلامییە.

کردنەوەی باڵیۆزخانەی رژێمی ئیسرائیل لە ئیمارات دوای چەند هەفتەیەک لە شەڕی ١١ ڕۆژەی غەزە ئەنجام دەدرێت کە تێدا سەدان فەلەستینی لەوانە ٦٧ منداڵی بێ تاوان گیانیان لەدەستدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *