ڤیدیۆ| هێرشی ڕۆکێتی کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا

دووشەممە 28 حوزه‌یران 2021 - 21:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=2404

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەری پارێزگای دێرەزووری سووریا بە چەندین ڕۆکێتەوە کرانە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەری پارێزگای دێرەزووری سووریا بە چەندین ڕۆکێتەوە کرانە ئامانج.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە بە ٨ ڕۆکێتەوە ئەنجام دراوە و دوای هێرشەکە هەلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی ناوچەکە دەستیان بە دەوریە کردووە.

بنکەی سەربازی نزیک لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر وەک شوێنێک بۆ مەشق و راهێنان و مانۆڕە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا و سوریای دیموکرات بە کار دێت.

ساڵی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا بە ئامانجی دروست کردنی ڕاڕەوێکی نیشتنەوەی فڕۆکە بە درێژایی ١٤٠٠ مەتر لە بنکەی سەربازی ئەو هێزانە لە کێڵگە نەوتییەکانی ئەلعومەر، هێز و کەلوپەلی سەربازی تازەیان بۆ ئەو بنکەیە نارد بوون. ئەم ڕاڕەوە دەکەوێتە ناوەندی ناوچەیەکی بیابانی تەخت و تا دووری ١٠ میل هیچ بەرزاییەک لێی نزیک نیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *