فڕۆکەکانی ئیسرائیل کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد (ڤیدیۆ)

چوارشەممە 5 نیسان 2023 - 11:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=23932

شەوی رابردوو، وەک وەڵامێک بۆ هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی، بە رۆکێت لە کەرتی غەززەوە هێرش کرایە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین، دواتریش فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیلی، فڕۆکە جەنگییەکان دوو خاڵیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.

هیچ زانیارییەکیش دەربارەی بوونی کوژراو و بریندار لە هێرشەکەدا نەخراوەتەڕوو.

شەوی رابردوو جوولەکە جێگیرکراوە توندڕەوەکان لەسەر بانگەوازی سەربڕینی قوربانی بەبۆنەی جەژنی فەسحی جوولەکەکانەوە، هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا، گرووپێکی فەڵەستینیش لە دوای نوێژی تەراویح پەنایان بردە بەر مزگەوتی قیبلە لەناو مزگەوتی ئەقسا.

هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لە کاتی پارشێو و لە دوای نوێژی بەیانی بە بەکارهێنانی هێز ئەو فەڵەستینییانەیان دەرکرد کە پەنایان بردبووە بەر مزگەوتی قیبلە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.

دوای ئەوەی پۆلیسی ئیسرائیل هەڵیکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا، چەند رۆکێتێک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین کران.

لەوبارەیەشەوە گوتەبێژی سوپای رژێمی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خرایەڕوو کە پێنج رۆکێت ئاراستەی شاری سدێرۆت کراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *