کاروانێکی لۆجستی ئەمریکا کرایە ئامانج

چوارشەممە 5 نیسان 2023 - 09:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=23924

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی لۆجستیکی داگیرکەرانی ئەمریکی شەوی رابردوو لە پارێزگای بابل لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقیەوە هێرش کرایە سەر.

ئەمە دەیەمین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقیە لەدژی کاروانە لۆجستییەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لەم وڵاتە کە لە سەرەتای گەڕی نوێی هێرشەکانیان لە ١٢ی کانونی دووەمەوە ئەنجام دراوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا ٣٧٤ هێرش بۆ سەر پێگە و کاروانەکانی لۆجستی ئەمریکا لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری عێراقیەوە ئەنجام دراوە کە لەو ژمارەیە ١٠٤ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٢ و ١٠ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *