دزەکردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ ئاسمانی فەلەستینی داگیرکراو!

سێشەممە 4 نیسان 2023 - 11:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=23911

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای رژێمی زایۆنیستی لەناوبردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو ڕاگەیاند.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی دزەکردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراویان بۆ ئاسمانی فەلەستینی داگیرکراو ڕاگەیاند. سەرەتا ئەم میدیایانە ڕایانگەیاند کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە لوبنانەوە هاتۆتە ناو خاکە داگیرکراوەکان، بەڵام دواتر، سەرچاوە عیبریەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو کە لە سوریاوە هاتۆتە ناوچەکانی باکوری فەلەستینی داگیرکراو، لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی فڕۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەرەکانی سوپای ئیسرائیل تێکشکێنراوە.

تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەم بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەشێک لە سەرچاوە و شرۆڤەکارانی ئیسرائیلی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانی بووە. تا ئەم ساتە دەسەڵاتدارانی ئێران و ڕژێمی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم بابەتە نەبووە.

دزەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئاسمانی فەلەستینی داگیرکراو پێشتریش ڕوویداوە و لەم ساڵانەی دواییدا چەندین جار فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بەرەی خۆڕاگری توانیویانە دزە بکەنە ناو ئاسمانی فەلەستینی داگیرکراو و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە، کە یەکێک لە دیارترینی ئەو ئۆپەراسیۆنانە ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی حزبوڵای لوبنان بە ناوی “ئۆپەراسیۆنی شەهید ئەیوب”ـە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *