گیان لەدەستدانی دوو هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشی ئاسمانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

سێشەممە 4 نیسان 2023 - 09:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=23904

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێک لە پارێزگای دیمەشقی سوریا کردەوە و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی سوریا، ” نزیکەی کاتژمێر ٠٠:١٥ی ئەمڕۆ (سێشەممە)، رژێمی زایۆنیستی بە چەند موشەکێک لە جۆلانی داگیرکراوەوە هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی نزیک دیمەشق و ناوچەکانی باشوری سوریا کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا توانی زۆربەی ئەو مووشەکانە تێکبشکێنێت. ئەم هێرشە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی مەدەنی و ڕوودانی زیانی ماددی.

ئەم هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا چوارەمین هێرشی ڕژێمی زایۆنیستییە بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا. هەروەها ئەمە حەوتەمین هێرشی ڕژێمی ئیسرائیلە بۆ سەر سوریا دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەم دواییەی سوریا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *