ئیسرائیل مانگێکی دەستکردی سیخوڕی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد (ڤیدیۆ)

هه‌ینی 31 ئازار 2023 - 15:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=23887

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی جەنگی ڕژێمی ئیسرائیل ناردنی مانگێکی دەستکردی سیخوڕی بە ناوی “ئۆفێک ١٣” بۆ بۆشایی ئاسمان بە بەکارهێنانی ئامێری هەڵدانی “شەڤیت” ڕاگەیاند.

ئۆپەراسیۆنی هەڵدانی مانگە دەستکردە سیخوڕییە نوێیەکەی ئیسرائیل بۆ بۆشایی ئاسمان کاتژمێر ٠٢:١٠ خولەکی بەیانی چوارشەممە بە کاتی ناوخۆ لە بنکەی “بلماحیم” و بە ئامادەبوونی یوف گالانت، وەزیری جەنگ و چەند فەرماندەیەکی باڵای ڕژێمی ئیسرائیل ئەنجامدرا. وەک دەوترێت دوای ئەوەی ئۆفێک ١٣ بە تەواوی دەکەوێتە کارەوە، کۆنترۆڵی ئەم مانگە دەستکردە ڕادەستی یەکەی ٩٩٠٠ (بەشی هەواڵگری سەربازی سوپای ئیسرائیل ناسراو بە ئامان) دەکرێت.

شایانی باسە کە ئیسرائیل لە چوار دەیەی ڕابردوودا ١٣ مانگی دەستکردی سیخوڕی لە چوارچێوەی بەرنامەی بۆشایی ئاسمانیدا ڕەوانەی ئاسمانی کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *