هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی بەرخۆدان لە سنووری عێراق و سوریا + ڤیدیۆ

دووشەممە 28 حوزه‌یران 2021 - 10:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=2384

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێگەکانی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقیان لە ناوچەی سنووری ئەلبوکەمال لە سوریا و ئەلقائیم لە عێراق و هەروەها ناوچەیەکی دیکەش لە باشوری ئەلبوکەمال لە سووریا بۆردومان کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێگەکانی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقیان لە ناوچەیەکی نزیک لە ئەلقائیمی عێراق و هەروەها ناوچەیەکی دیکەش لە باشوری ئەلبوکەمال لە سووریا بۆردومان کرد.

بە پێی زانیارییەکان ئەم ئۆپەراسیۆنە وەک چوار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی کەتیبەکانی حزبوڵڵا و کەتیبەکانی سەیدوشوهەدا لە ناوچەی قەسبات بە دووری ١٥ کیلۆمەتر لە باشووری دەروازەی سنووری ئەلقائیم لە ناو خاکی عێراق و هەروەها ناوچەیەکی دیکەش لە باشوری ئەلبوکەمال لە سووریا ئەنجام دراوە کە لە ئەنجام دا چوار لەو هێزانە کوژراون و چەند کەسی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکدا هەواڵەکەی پشتڕاست کردوەتەوە و هێرشەکەی وەک وەڵامدانەوەیەک بە هێرشەکان بۆ سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەو وڵاتە لە عێراق ناو بردووە. ئەمریکا هەروەها باس لەوەش کردووە هێرشەکە بۆ سەر کۆگای چەک و کەلوپەلی سەربازی هێزەکانی بەرخۆدان ئەنجام دراوە.

کەتیبەکانی سەیدوشوهەدا لەمبارەیەوە هۆشداری داوەتە هێزەکانی ئەمریکا و ڕایگەیاندووە لەمەودا شەڕی ئێمە لەگەڵ ئەمریکییەکان دەست پێ دەکات و یەکەم ئامانجمان خستنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبێت.

ساتی کردنی ئامانجی هێزەکانی بەرخۆدان لەلایەن ئەمریکاوە لە باشوری ئەلبوکەمال لە سوریا
ساتی کردنە ئامانجی بنکەی هێزەکانی بەرخۆدان لەلایەن ئەمریکاوە لە باشوری ئەلقائیم لە عێراق
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *