ڕاگرتنی پڕۆژە یاسای “چاکسازی دادوەری” لە ئیسرائیل
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی پڕۆژە یاسای “چاکسازی دادوەری”ی هەڵپەسارد.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی پڕۆژە یاسای “چاكسازی دادوەری”ی هەڵپەسارد كە بووەتە هۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەربڵاو لە سەرتاسەری ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاریداوە تا کۆتایی پشۆی پەرلەمان، پڕۆژە یاسا مشتومڕاوییەکان ڕابگرێت بۆ ئەوەی رێگە بە گفتوگۆی راستەقینە بدات.
ناوبراو وتیشی: ئەوەی من ناتوانم قبوڵی بکەم ئەوەیە کە کەمینەیەکی توندڕەو بەدوای دابەشکردنی ئیسرائیلدا دەگەڕێت، بەدوای شەڕی ناوخۆیی دەگەڕێت و داوای دەستلەکارکێشانەوەی هێزە سەربازییەکان دەکات. ئەمە تاوانێکی ترسناکە.
بڕیاری ناتانیاهۆ بۆ دواخستنی پڕۆژە یاساکە دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیتمار بن گێڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی و هاوپەیمانەکەی درا.
لێدوانەکان