هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی خۆڕاگری لە سوریا

هه‌ینی 24 ئازار 2023 - 13:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=23732

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی گروپەکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤ی ئازار، فڕۆکەکانی ئەمریکا پێگەکانی سەر بە گروپەکانی خۆڕاگرییان لە پارێزگای دێرەزووری سوریا کردە ئامانج و بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا پێنج کەس برینداربوون.

چەند خولەکێک دوای هێرشەکە، بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرت و ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە لە وەڵامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی گروپەکانی سەر بە ئێران لە سوریا بۆ دامەزراوەکانی ئەمریکا لە شاری حەسەکە بووە کە بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراوە و پێنج سەربازی ئەمریکیش برینداربوون.

لەم بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، دامەزراوە سەربازییەکانی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کراونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا.

هەروەها لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند کە ئەم هێرشانە لە کاردانەوە بە هێرشەکەی پێنجشەممە و هەروەها زنجیرەیەک هێرشی ئەم دواییە لە دژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سوریا لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دراون. ئاماژەی بەوەشکرد، هەر گروپێک هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، بێبەری نابێت و بە دڵنیاییەوە سزا دەدرێت. ئامانج لەم هێرشە وردانە پاراستن و بەرگریکردنە لە کارمەندانی ئەمریکی.

تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەمبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکی بڵاویانکردەوە، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆگایەکی تەقەمەنی و بینایەکی چاودێری و کۆنتڕۆڵ و شوێنی کۆکردنەوەی زانیاری کراونەتە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *