ئایا بایدن داواکاری ئەشرەف غەنی ڕەتدەکاتەوە؟

یەکشەممە 27 حوزه‌یران 2021 - 00:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=2371

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەشرەف غەنی و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا لە سەردانێکیان بۆ ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک و نوێنەرانی کۆنگرێس لەسەر رووداوەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان دیدار و گفتوگۆیان کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەشرەف غەنی و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا لە سەردانێکیان بۆ ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک و نوێنەرانی کۆنگرێس لەسەر رووداوەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە پێی ئەوەی لە سەرچاوە خۆجێییەکان بڵاو بۆتەوە، تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم گفتوگۆیانە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان، بەدەستهێنانی پشتیوانی و هاوکاری ئەمریکا بۆ سەرکوتکردنی تاڵیبان و چەند بابەتێکی تری ئابووری بوون.
لە ووردەکاری وەڵامی ئەمریکییەکان لەبارەی داواکارییەکانی ئەشرەف غەنی تا ئێستا هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە؛ بەڵام لەگەڵ پێشوازییە ساردەکەی ئەمریکییەکان لە غەنی وا دەردەکەوێت کە ئیدارەی بایدن نیازی بەشداری کردنی لە شەڕێکی تازە لە ئەفغانستان نیە.
بایدن لە دیدارەکەی لەگەڵ غەنی و عەبدوڵڵا جەختی لە هاوبەشی سیاسی و ئابووری وڵاتەکەی لەگەڵ ئەفغانستان کردوەتەوە و ئەوەشی رایگەیاند کە دەبێت خودی ئەفغانییەکان بڕیار لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان بدەن.

لەم سەردانەدا عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی، موحەمەد حەنیف ئەتمەر وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکومییەکانی دیکەی ئەفغانستان یاوەری ئەشرەف غەنی بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *