سەرکۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکى ئیسرائیل ئەنجامدا

چوارشەممە 22 ئازار 2023 - 10:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=23689

سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد، لە بەرامبەریشدا سەرکۆماری تورکیا پیرۆزبایی جەژنی پێساحی جولەکەکانی لە هێرزۆگ کرد کە لە مانگی نیساندا دەگێڕدرێت.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئێوارەی رۆژی دووشەممە ئەنجامدراوە و تیایدا هەردوو سەرۆک باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل کردووە.

سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کردووە، لە بەرامبەریشدا سەرکۆماری تورکیا پیرۆزبایی جەژنی پێساحی جولەکەکانی لە هێرزۆگ کردووە کە لە مانگی نیساندا دەگێڕدرێت.

هەروەها سەرکۆماری تورکیا سوپاسی ئەو پشتیوانی و هاوخەمییەی کردووه‌ کە هێرزۆگ لە کاتی بوومەلەرزەکاندا نیشانیداوە، جەختیشی لە پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل کردووه‌ته‌وه‌.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *