سەرۆککۆماری ئێران بانگهێشتی سعودیە کرا

یەکشەممە 19 ئازار 2023 - 23:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=23662

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ئێران وێرای پێشوازی لە بانگهێشتی شای سعودیە بۆ سەردانێکی فەرمی بۆ ڕیاز، جەختی لە ئامادەیی ئێران بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکان کردەوە.

محەمەد جەمشیدی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: “بەڕێز سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە لە نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پێشوازی لە ڕێکەوتنی هەر دوو وڵاتی برادەر، بەڕێزیانی بۆ سەردانێکی فەرمی بۆ ڕیاز بانگهێشت کردوو و داوای هاوکاری ئابوری و ناوچەیی کردووە.
سەرۆک کۆمار وێڕای پێشوازی لەم بانگهێشتکردنە، جەختیان لە سەر ئامادەیی ئێران بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکان کردەوە.”

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *