نەتانیاهۆ لەلایەن ٢٥٥ بازرگان و وەبەرهێنەری جوولەکە ئەمریکییەوە هەڕەشەی لێکرا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ٢٥٥ بازرگانى جولەکەى ئەمریکا کە بەدرێژایی ساڵان ملیۆنان دۆلاریان لە ڕژێمى زایۆنیدا وەبەرهێناوە، نامەیەکیان بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئەم ڕژێمە نارد و هۆشداریان دا کە ئەگەر «شۆڕش»ێک بۆ گۆڕانکاری لە یاسای ئەم ڕژێمە ڕووبدات، ئەوا وەبەرهێنانەکەیان ڕادەگرن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی، وەبەرهێنەران ناڕەزایی خۆیان لە گۆڕانکارییە پێشنیار کراوەکانی ناتانیاهۆ لە سیستەمی دادوەریی ئیسرائیل دەربڕیوە.
لە نێوان واژۆکارانی ئەم داواکارییە، کەسایەتی ناسراو لە جیهانی بازرگانی و وەبەرهێنانی ئەمریکادا هەن.
واژۆکاران هۆشدارییان داوە کە ئەگەر پلانەکەی ناتانیاهۆ بۆ چاکسازیی دادوەری و گۆڕینی یاسا جێبەجێ بکرێت، وەبەرهێنان لەم ڕژێمەدا ڕادەگرن.
لەنێو ئەو کەسانەی واژۆیان کردووە ناوی کەسانی وەک تۆم گلۆسەر (وەبەرهێنەر لە ٥٠ کۆمپانیای ئیسرائیلی)، مایکل شالۆڤ (دامەزرێنەری فایەربلۆکس) و جێف فیگ (بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دروستکردنی سەنتەری گەشەپێدانی سیتیبانک لە ناوچە داگیرکراوەکان) هەیە.
لێدوانەکان