نیویۆرک تایمز: ڕێککەوتنی نێوان سعودیە و ئێران ئیسرائیلی تووشی شوک کرد

شەممە 11 ئازار 2023 - 15:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=23568

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، ڕژێمی زایۆنیستی لە مێژە هیوای ئەوە بوو ئێران گۆشەگیر بکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەرەبستان باشتر بکات. بەڵام دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و تاران ئەم ئامانجەی ئاڵۆزتر کردووە؛ بابەتێک کە بۆ نەتانیاهۆ بە زیانبەخش دادەنرێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بابەتێکی بڵاوکردەوە و نووسی: ساڵانێکە سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئێرانیان بە هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەزانن و عەرەبستانیان بە هاوبەشێکی خۆیان دادەنا و هیواداربوون بتوانن پەیوەندییەکانیان بەشێوەی فەرمی لەگەڵ ڕیاز دابمەزرێنن.

هەربۆیە هەواڵی نزیکبوونەوەی ئێران و سعودیە لە ڕۆژی هەینی، رژێمی زایۆنیستی رووبەڕووی نیگەرانی کردەوە. ئەمەش مەترسییەکانی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەهۆی سیاسەتەکانی کابینەی حکومەت بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ زیاتر کردووە. و ئەوەی دیارە نەتانیاهۆ – کە لە مێژە خۆی وەک سەرکردەیەکی ئیسرائیلی پیشان دەدات کە باشترین شایستەی بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئێران هەیە و دەتوانێت سعودیە بەرەو خۆی ڕابکێشێت – بەم ڕێکەوتنە تووشی شوک بووە.

بۆ نەتانیاهۆ ئەم هەواڵە بە زەنگێکی هۆشداری دادەنرێت. ساڵانێکە دوو ئامانجی سەرەکی ئەو لە سیاسەتی دەرەوەدا گۆشەگیرکردنی ئێران و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە بوو.

یائیر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لە پۆستێکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: «ڕێککەوتنی نێوان سعودیە و ئێران شکستێکی تەواو و مەترسیدارە لە سیاسەتی دەرەوەی کابینەی ئیسرائیل. کاتێک لەبری ئەوەی کارەکەت ئەنجام بدەیت، تەواوی ڕۆژ شێتانە سەرقاڵی کارکردن لەسەر یاسای [دادوەری]ـت، ئەمە ڕوودەدات.»

ناتانیاهۆ کە ئێستا لە ئیتاڵیایە، دەستبەجێ لێدوانی فەرمی بڵاونەکردەوە و نووسینگەکەی داواکارییەکانی بۆ لێدوانی ڕەتکردەوە. بەڵام بەرپرسێکی باڵای زایۆنیستی کە لە هەواڵەکان ئاماژە بە ناوەکەی نەکراو و ئەگەری زۆرە ناتانیاهۆ بێت، رایگەیاندووە کە کەمتەرخەمی کابینەی لاپید کە لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا دەستلەکارکێشایەوە، بووەتە هۆی نزیکبوونەوەی ئێران و سعودیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *