دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی نایجیریا؛ ٢٦ی ٦ی ٢٠٢١ + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپە تیرۆریستییەکانی بۆکۆحەرام و داعش هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی نایجیریا و خاچی سوور لە ویلایەتی برنۆ و یوبە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپە تیرۆریستییەکانی بۆکۆحەرام و داعش هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی نایجیریا و خاچی سوور لە ویلایەتی برنۆ و یوبە.
لە هێرشی چەکدارانی بۆکۆحەرام بۆ سەر بنکەی هێزە حکومیەکانی نایجیریا و خاچی سوور لە شاری گونجا لە ویلایەتی یوبە، بە لایەنی کەمەوە ٤ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەک بینا و کەلوپەلی سەربازی و لۆجستیکی پۆلیسی نایجیریا لەلایەن بۆکۆحەرامەوە سوتێنران.
چەکدارانی داعشی ژێر فەرمانی ئەبو موسعەب ئەلبرناوی هەروەها هێرشیان بردوەتە سەر بنکەیەکی سوپای نایجیریا لە ٦ کیلۆمەتری شاری مایدوگوری لە ویلایەتی برنۆ کە لە ئەنجامدا سوپای نایجیریا ناچار بە پاشەکشە لەو بنکەیە بووە.
ئامارێک لە زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەم هێرشە بلاو نەکراوەتەوە و چەکدارانی داعش دوای بەتاڵانبردنی کەلوپەلەکانی سوپا، ئەو بنکەیان بەرەو ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە.
سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکانی داعش و بۆکۆحەرام بۆ سەر پێگەکانی سوپای نایجیریا بەڵام تا ئێستا تاکتیکی هێزەکانی ئەو وڵاتە بەرگریکارانەیە و هیچ هەنگاوێک بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بەو گروپە تیرۆریستییانە نابینرێت.
لێدوانەکان