هێرشی مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر شارەکانی ئۆکرانیا
سوپای ڕووسیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی ئازار بە چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ و مووشەکی خا-٢٢ و کالیبر و مووشەکەکانی تری کروز ڕووسی هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر پێگەکان و ژێرخانەکانی ئۆکرانیا.
بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی ئۆکرانیا، ژێردەریاییەکانی توپۆلیڤ ٢٢ و ٩٥ و بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی سوپای ڕووسیا هێرشیان کردووەتە سەر ژێرخانەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ، ئۆدێسا، زاپۆریژیا، خارکیڤ، دنیپرۆپێترۆڤسک، لڤیڤ، خمێلنیتسکی، ژیتۆمیر، تێرنۆپیل، کروپیۆنیتسکی.
هەروەها دەنگی تەقەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا لە شارەکانی چێرنیهیڤ، دنیپرۆپێترۆڤسک، میکۆلایڤ، پۆلتاڤا، ئیڤانۆ-فرانکیڤسک، ئۆدێسا، ڤینیتسیا، کروپیۆنیتسکی و سامی بیستراوە.
بە گوتەی سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، لە ئێستادا ٤٠%ی دانیشتوانی شارەکە بەهۆی هێرشی مووشەکیی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانەکانی وزەی ئۆکرانیا سیستەمی گەرمکەرەوەیان نییە. هەروەها پارێزگاری لڤیڤ لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی بەرکەوتنی موشەکێک لە باڵەخانەیەکی ئەم شارەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها کارەبا و ئاو لە هەندێک لە شارەکان پچڕاوە.
لێدوانەکان