٣٧ فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەشداری مەشقەکان ناکەن
دووشەممە 6 ئازار 2023 - 15:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=23518
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان دژی سیاسەتەکانی کابینەی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، ٣٧ فڕۆکەوان لە ٤٠ فڕۆکەوانی هێزەکانی یەدەگی ئەم رژێمە رایانگەیاند کە بەشداری مەشقەکانی رۆژی چوارشەممەدا ناکەن.
بەپێی میدیاکانی ئیسرائیلی، فڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە یەکەکانی جەنگی F-15 کە بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی دوور ڕاهێنراون، بە فەرماندەکەیانیان ڕاگەیاندووە کە بەشداری مەشقەکانیان ناکەن.
جێی ئاماژەیە، فڕۆکەوانەکانی ئەم یەکەیە، چ فەرمی و چ یەدەگ، بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە سوریا بەکاردەهێنرێن.
لەم بارەیەوە هەفتەی رابردوو ١٠٠ ئەفسەری یەکەی «ئۆپەراسیۆنی تایبەت»ی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل (AMAN) رایانگەیاندبوو لە ئەگەری پەسندبوونی پلانی ناتانیاهۆ، دەست لەکاردەکێشنەوە.
لێدوانەکان