جموجۆڵەکانی ئیسرائیل لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست

هه‌ینی 3 ئازار 2023 - 13:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=23485

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یوڤاڵ فوچسا، بەرپرسی بەشی ئۆراسیا و بەڵکانەکانی ڕۆژئاوا لە وەزارەتی دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی تورکمانستان گەیشتە عێشقئابادی پایتەختی تورکمانستان.

یوڤاڵ فوچسا، سەرۆکی بەشی ئۆراسیا و بەڵکانەکانی ڕۆژئاوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی شوبات لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراودا بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەردینیاز میاتیێڤ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکمانستان و بەرپرسانی دیکەی ئەم وڵاتە گەیشتە شاری عێشقئاباد. فوچیا و میاتیێڤ لەم دیدارەدا باسیان لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی هاوکارییەکان لە بوارەکانی سیاسی، بازرگانی، ئابووری و مرۆیی کرد.

لەم دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە ئەزموونی هاوکاریی دووقۆڵی نێوان تورکمانستان و ئیسرائیل لە چوارچێوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەیییەکان کردەوە و پابەندبوونی هاوبەشیان بنەمای فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان زانی.

بە لەبەرچاوگرتنی دیدارەکانی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی و کاربەدەستانی تورکمانستان سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان، پێدەچێت یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە پتەوکردنی ڕێڕەوی ترانزێتی “کۆریدۆری ناوەڕاست” بێت.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئیسرائیل پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست لە بوارە جیاجیاکاندا فراوانتر کردووە و لەم ڕووەوە چەندین بەرنامە لە ئیسرائیل بە ئامانجی ڕاکێشانی بەرپرسان و نوخبەکانی ئاسیای ناوەڕاست بەڕێوەچووە. یەکێک لەو بەرنامانە سەردانی شاندێک لە بەرپرسان و نوێنەرانی گەنجانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست بۆ ئیسرائیل لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *