حەماس: ئیدانەی هەر کۆبوونەوەیەکی دەکەین کە زیان بە خۆڕاگری گەلی فەلەستین بگەیەنێت

هه‌ینی 3 ئازار 2023 - 11:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=23477

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوێنێ شاندێکی بزوتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتی بەرپرسی پەیوەندیە عەرەبی و ئیسلامییەکانی بزووتنەوەکە گەیشتنە سوریا و لەگەڵ سەرکردەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە دیمەشق کۆبوونەوە.

خەلیل ئەلحەیە بەرپرسی پەیوەندیە عەرەبی و ئیسلامییەکانی حەماس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستین ڕایگەیاند: سەردانەکەی شاندەکە بۆ دیمەشق جەخت لە هاوهەڵوێستی گرووپە فەلەستینیەکان دژ بە رژێمی زایۆنیستی دەکات.
ئەلحەیە ئەوەشی وت: لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی سوریا، شاندی حەماس هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی و گەلی فەلەستین بۆ گەلی سوریا دەربڕیوە و وتیشی: ئێمە لەم هەلومەرجە سەختەدا لەگەڵ گەل و حکومەتی سوریا دەوەستین.
بەرپرسی پەیوەندییە عەرەبی و ئیسلامییەکانی حەماس جەختیشیکردەوە کە هەموو وڵاتانی جیهان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە یارمەتی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی سوریا بدەن و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە هەرکەسێک ڕێگری لە گەیشتنی هاوکارییەکان بکات تاوانێکی مرۆیی ئەنجام داوە.
ناوبراو ئامانجی کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی سەرکردەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستینی لەدیمەشق بە یەکخستنی بەرەی نیشتمانی ناوبرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دڕندەییەی کە ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجامیان داوە و ڕایگەیاند کە حەماس “هەر کۆبونەوەیەک یان سەردانێک کە زیان بە خۆڕاگری گەلی فەلەستین بگەیەنێت چ لە عەقەبە بێت یان هەر شوێنێکی دیکە ئیدانە دەکات.”
“تەڵاڵ ناجی” ئەمینداری گشتی بەرەی جەماوەری بۆ ئازادی فەلەستین هەروەها وتی بوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حەماس لەدیمەشق ئەمڕۆ و بەتایبەتیش لە سێبەری هەژموونی ئیسرائیل بەرامبەر بەخەڵکی فەلەستین بەڵگەیە کە پەیوەندی لەگەڵ سوریا بۆ ئاستی ساڵانی ڕابردوو گەڕاوەتەوە.
ناوبراو وتیشی: “ئێمە ڕۆڵەی یەک بەرەین، بەرەی خۆڕاگری، کە لەگەڵ براکانمان لە سوریا و ئێران و حزبوڵڵا و گرووپەکانی دیکەی بەرگری عەرەبی و ئیسلامی کە باوەڕیان بە شەرعییەتی پرسی فەلەستین هەیە کۆمان کردۆتەوە”

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *