ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە دەروازەی سنووری ئەلوەدیعە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە دەروازەی سنووری ئەلوەدیعەی بڵاو کردەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە دەروازەی سنووری ئەلوەدیعەی بڵاو کردەوە.
ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ووتی:
«هێزە ئاسمانییەکانی سوپا بە بەکارهێنانی ١٠ درۆنی قاصف2k توانیان ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان دژ بە کەمپی مەشق و راهێنانی هاوپەیمانی سعودیە-ئەمریکی لە ناوچەی ئەلوەدیعە ئەنجام بدەن. لەم ئۆپەراسیۆنەدا ناوەندی فەرماندەیی، شوێنی مەشق و راهێنان و چەند بەشێکی دیکەی ئەم کەمپە بە ووردی کرانە ئامانج.
سەرەڕای کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەرانی سعودی، زیاتر لە ٦٠ بە کرێ گیراوی ئەو هاوپەیمانیە لەم ئۆپەراسیۆنەدا کوژران.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ئەنجام دراوە و بەڵگە و وێنەکانی ئینشاڵا بڵاو دەکرێتەوە.»
لێدوانەکان