قەتەر نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای لە باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە دۆحە دەرکرد

چوارشەممە 1 ئازار 2023 - 13:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=23435

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی زانیارییەکان، قەتەر هاوتەریب لەگەڵ هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، نوێنەرانی ناسراو بە “هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا”ی لە باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە دۆحە دەرکردووە.

“وائیل خالیدی” ڕاوێژکاری ئەوەی بە “بزووتنەوەی لاوانی شۆڕشگێڕی سوریا” ناسراوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: دۆحە بینای باڵیۆزخانەی سوریای لە هەوڵێکدا بۆ ڕادەستکردنی بە حکومەتی سوریا چۆڵکرد.

هەروەها “بیلال تورکی”، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی سوریا، بۆ بینای سەر بە باڵیۆزخانەکەوە گواسترایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *