دەوریەی سەربازیی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لە باکووری سوریا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەوریەی هاوبەشی سەربازیی ڕووسیا و تورکیا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) لە باکووری سوریا ئەنجامدرا.
دەوریەی هاوبەشی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا و هێزەکانی سوپای تورکیا لە ڕۆژئاوای کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) لە پارێزگای حەلەب ی سوریا ئەنجام درا. ئەمە ١٢٨مین دەوریەی سەربازی هاوبەشە لە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ڕووسیا – تورکیا لە باکووری سوریا.
کاروانەکە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕووسیا و تورکیا پێکهاتبوو کە بە یاوەری دوو هێلیکۆپتەری ڕووسی لە گوندی ئاشمەوە لە ٢٠ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای کۆبانێ دەستپێکرد.
دوای دەوریەکە، هێزەکانی تورکیا بۆ بنکەی خۆیان لە ناو خاکی تورکیا و هێزەکانی ڕووسیاش بۆ بنکەی سرین لە باشووری کۆبانێ گەڕانەوە.
دوایین دەوریەی هاوبەشی سەربازی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە ٢٠ی شوباتی ۲۰۲۳ لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کۆبانی ئەنجامدرا.
لێدوانەکان