هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی لە ڕۆژهەڵاتی شاری مارب؛ ئەندامێکی دیاری ئەلقاعیدە کوژرا

سێشەممە 28 شوبات 2023 - 13:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=23411

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو هێرشی کردە سەر ماڵێک لە ناوچەی ئال جەلال لە ڕۆژهەڵاتی شاری مارب لە یەمەن.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ناوخۆییەکانی شاری مارب، لە ٢٦ی ئەم مانگە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری نەناسراو (پێدەچێت ئەمریکا بێت) هێرشی کردە سەر ماڵێک لە ناوچەی ئال جەلال لە ڕۆژهەڵاتی شاری مارب. ئەم هێرشە بووە هۆی تەقینەوە و سووتانی بەشێک لە خانووەکە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوە خۆجێییەکان ئەمڕۆ ٢٨ی شوبات بڵاویان کردۆتەوە، لەم هێرشەدا، “حەمەد بن حەمود ئەلتەمیمی” ناسراو بە عەبدولعەزیز ئەلعەدنانی، بەرپرسی شەرعی و یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی ئەلقاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەبی، لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژران.

ئەلعەدنانی ئەو کەسەیە کە دوای کوژرانی قاسم ئەلریمی، سەرکردەی پێشووی ئەلقاعیدە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی، جێنشینی خالید باترافی ڕاگەیاند و یەکێک بوو لە لایەنگرانی سەرەکی ناوبراو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، حەمەد بن حەمود ئەلتەمیمی هاووڵاتییەکی سعودییە ​​و لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بە فێربوونی زانستە ئیسلامییەکان کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سعودیەوە دەستگیرکرا و بۆ ماوەی ٥ ساڵ زیندانیکرا و دوای ماوەیەکی کەم لە ئازادکردنی، جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە و بەشێوەیەکی ناڕوون لە یەمەن دەرکەوت.

عەبدولعەزیز ئەلعەدنانی، بەرپرسی شەرعی و یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی ئەلقاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەبی

لە ئەگەری ئەنجامدانی ئەم هێرشە لەلایەن ئەمریکاوە، ئەم هێرشە بە سێیەم هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە مارب هەژمار دەکرێت. لە دوو هێرشی پێشووتردا بۆ سەر مارب، ئەمریکا هێرشی کردبووە سەر شوێنی نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبێلی ئەندامانی ئەلقاعیدە، کە لە ئەنجامدا سێ ئەندامی دیاری ئەم گرووپە کوژران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *