مانۆڕی هاوبەشی دەریایی ئەمریکا لەگەڵ ٥٠ وڵات

سێشەممە 28 شوبات 2023 - 11:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=23403

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا دەستپێکردنی مانۆڕێکی هاوبەش بە بەشداریی ٥٠ وڵات لەوانە سعوودیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و میسری ڕاگەیاند.

هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم مانۆڕە لە ئاوەکانی باشووری ئێران، دەریای عەرەبی، دەریای سوور، دەریای عومان، زەریای هیندی و ناوچە کەنارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدێل ئیست، ئەم مانۆڕە بە بەشداریی ٧ هەزار سەرباز و ٣٥ کەشتی ئەنجام دەدرێت، و تیشک دەخرێتە سەر پێنج بواری سەرەکی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵی هاوبەش، سیستەمی بێ سەرنشین، ڕێوشوێنی دژە مین، پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد و تەندروستی جیهانی.

ئەمە دووەم گەورەترین مانۆڕە لە ناوچەکەدا کە بە سەرکردایەتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت. کەشتیەگەلی پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەین سەرەتای ئەم مانگە مەشق و ڕاهێنانی ئەنجام دابوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *