ئەو بازرگانە زایۆنییانە کە بەشداری کۆنفرانسی تەکنەلۆجیای ڕیاز بوون دەناسیت؟
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆنفرانسی تەکنیکی “Leap23” کە لەم دواییانەدا لە ڕیاز دەستی پێکرد، شاهیدی بەشداری بەرفراوانی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ئیسرائیلی بوو.
بەشێک لەو کەس و کۆمپانیایانەی بەشدارییان لە کۆنفرانسی تەکنەلۆجیای ڕیازدا کردووە، پەیوەندییان بە ڕژێمی تەلئەبیبەوە هەیە و بەرپرسی ئەرکەکانی پەیوەست بە پێشخستنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیەن.
ئەم کەس و کۆمپانیایانە بریتین لە:
“رافائیل ناگل” لە گروپی لۆبی ئیسرائیل، کە دیدارێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ “فەیسەڵ بن فازڵ ئیبراهیم”، وەزیری ئابووری و پلاندانانی سعودیە ڕێکخست.
“جەیسن دی گرینبلات“: یەکێکە لە پلاندانەرانی سەرەکی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا، کە لەلایەن فەیسەڵ عەباس سەرنووسەری ڕۆژنامەی عەرەب نیوزەوە کە لەلایەن ڕژێمی سعودیەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت، ڕێزی لێگیراوە.
“یوئاو فێسگەر“: لەم کۆنفرانسەدا ڕێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ شەش کۆمپانیای سعودی بە بەهای زیاتر لە ٥ ملیۆن دۆلار ئەنجامدا.
“دانیال بێرنارد“: دامەزرێنەری ڕێکخراوی زایۆنیستی “ڕێد وود سپۆرت ئینتەرناشناڵ”. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە وەک نێوەندگیرێک لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات کاردەکات. ئەو گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای “ئەڵتەمیز”ی سعودی واژۆ کردووە.
“بۆریس گورڤین“: ناوبراو سەردانی هەندێک شاری سعودیەی، لەوانە ڕیاز، جەددە، ئەلولا، نیۆم و هەروەها دوبەی لە ئیمارات کردووە.
“سێباستیان بورکێت“: دامەزرێنەری کۆمپانیای ساند پاکس (Sand Packs)، کە لەم کۆنفرانسەدا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا سعودییەکان واژۆ کردووە.
“تیم دراپەر“: یەکێکە لە وەبەرهێنەرە گەورەکانی ئەمریکی-ئیسرائیلی، بەتایبەتی لە بواری دراوی دیجیتاڵی و بیتکۆین.
“سایمۆن هاردی“: زیاتر لە دوو دەیە لە بواری وەبەرهێنانی خانووبەرە لە ڕێکخراوی زایۆنیستیدا کاردەکات.
لێدوانەکان