وەزیری دەرەوەی سعودیە بە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری گەیشتە ئۆکرانیا

دووشەممە 27 شوبات 2023 - 17:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=23381

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای یەک ساڵ شەڕ لە ئۆکرانیا، فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی ئەم وڵاتەی کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە.

فەیسەل بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕۆژی رابردوو (یەکشەممە) بۆ دەربڕینی پشتگیری وڵاتەکەی بۆ کیێڤ سەردانی ئۆکرانیای کرد و گرێبەستێکی یارمەتیی مرۆیی و تەکنیکی لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا واژۆکرد.

ئەمە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای سعودیە بۆ ئۆکرانیا لە دوای پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ریاز و کیێڤ، لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوویە.

نووسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ستایشی حکومەتی سعودیە بۆ پشتگیریکردنی ئۆکرانیا لە دژی «دەستدرێژی چەکداری رووسیا» لە ماوەی یەک ساڵ جەنگ کردووە.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە هاتووە، سعودیە «جەخت لە هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی سیاسیانەی قەیرانی [ئۆکرانیا-ڕووسیا] و بەردەوامی هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە مرۆییەکانی دەکات.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *