بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژی پلانی چاکسازی دادوەری حکومەتی ناتانیاهۆ

یەکشەممە 26 شوبات 2023 - 15:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=23280

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ خۆپیشاندانی دەیان هەزار زایۆنی لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پلانی چاکسازیی دادوەریی حکومەتی نەتانیاهۆ لە فەلەستینی داگیرکراو بەردەوامە.

دەیان هەزار ئیسرائیلی لە شارەکانی تەلئەبیب، نەتانیا، حەیفا و ڕەعنانا، وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پلانی چاکسازیی دادوەری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی رژێمی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بەو پێیەش بەشێک لە بەرپرسانی پێشووی رژێمی ئیسرائیل، بەتایبەتی بێنی گانتز وەزیری بەرگری و تزیپی لیڤنی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیلیش ئامادەی خۆپیشاندانەکە بوون.

خۆپیشاندەران دروشمیان دژی ناتانیاهۆ و پلانی چاکسازی دادوەری حکومەتەکەی بەرزکردەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی ناتانیاهۆیان کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دەیان هەزار زایۆنی لە شارە جۆراوجۆرەکان و تایبەتی قودسی داگیرکراو، دژی سیاسەتەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەم ڕژێمە خۆپیشاندانیان کردبووەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ماوەی ٧ هەفتە لەسەریەکە کە لە ناوچە جیاجیاکانی فەلەستینی دیگیرکراو خۆپیشاندان دژی پلانی چاکسازی دادوەری حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *