کڵاشینکۆف بەرهەمهێنانی درۆنی هێرشبەر زیاد دەکات!

هه‌ینی 24 شوبات 2023 - 19:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=23217

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆمپانیای کڵاشینکۆف بەپێی پێویستی وەزارەتی بەرگری و سوپای ڕووسیا، بەشێوەیەکی تایبەت بەرهەمهێنانی درۆنە هێرشبەرەکانی زیاد کردووە.

دوای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، داواکاریی درۆنە هێرشبەرانە بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە و کڕیاری سەرەکی درۆنە هێرشبەرەکانی کڵاشینکۆف وەزارەتی بەرگری ڕووسیایە. لەم ڕووەوە بەرهەمهێنانی درۆنی خۆکوژی کوب-بلا (KUB-BLA) لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زیادی کردووە و ئەم بابەتەش یەکێکە لە ئەولەویەتە سەرەکییەکانی کڵاشینکۆف.

درۆنی خۆکوژی کوب-بلا (KUB-BLA) لە پێشانگای سەربازی دوبەی بە ناوی IDEX-2019 پەردەی لەسەر لادرا. خێرایی درۆنی کوب بلا ٨٠ بۆ ١٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ماوەی فڕینی ٣٠ خولەکە و هەروەها توانای هەڵگرتنی ٣ کیلۆ تەقەمەنی هەیە.

بەپێی پلانی کۆمپانیای کڵاشینکۆف بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی درۆنی خۆکوژی کوب-بلا، پێدەچێت زیادکردنی بەرهەمهێنانی درۆنی خۆکوژی “لانسێت”یش لە کارنامەی کۆمپانیاکەدا بێت بەهۆی زۆری بەکارهێنانی ئەم درۆنە لەلایەن ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا.

شایانی باسە کە دۆرنی خۆکوژی KUB-BLA و درۆنی خۆکوژی Lancet کە لەلایەن کۆمپانیای ZALA Aero ی ڕووسییەوە دروستکراوە، بەشێکی کۆمپانیای چەکی کڵاشینکۆڤن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *