خۆپیشاندانی “دووشەممەی ڕەش” لە فەلەستینی داگیرکراو/ شەقامەکانی تەلئەبیب داخران + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی پەرلەمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ پەسەندکردنی یاسای مشتومڕاوی “چاکسازیی سیستەمی دادوەری” لە خوێندنەوەی یەکەمدا، هەزاران کەس لە دانیشتووانی زایۆنی فەلەستینی داگیرکراو خۆیان بۆ خۆپیشاندان لە تەلئەبیب و قودسی داگیرکراو ئامادە دەکەن.
دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە دژی پەسەندکردنی یاسای چاکسازی لە سیستەمی دادوەری لە ناوچە داگیرکراوەکان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی “عەرەب٤٨”، هەزاران کەس لە دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین هاتوونەتە قودس تا وەک ناڕەزایەتی بە پەسەندکردنی یاسای “چاکسازی لە سیستەمی دادوەری” لە بەردەم کنێست (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی) دەست بە خۆپیشاندان بکەن. لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین پەسەندکردنی ئەم یاسایە بە “یاخیبوون لە یاسا و دیموکراسی” دەزانن.
ئەمڕۆ سەرچاوە زایۆنیستەکان بە بڵاوکردنەوەی چەندین ڤیدیۆ، داخستنی هەندێک لە شەقامەکانی تەلئەبیب لەلایەن زایۆنیستەکانیان راگەیاند.
لێدوانەکان