ناردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بۆ حەزەرمەوت
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سعودیە فەرمانی دەرکردنی هێزەکانی باشوور لە باکوری حەزەرمەوت و جێگیرکردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن لەو ناوچانە دەرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی شوبات، فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە فەرمانی بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن ی لە بیابان و ناوچەی وادی حەزەرمەوت دەرکرد. قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە بریتییە لە کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای حەزەرمەوت و چۆڵکردنی پێگە سەربازییەکان لە ناوچەکانی بێنین، حرو و جەسمە لە پەراوێزی شاری سیئون، و قۆناغی دووەم جێگیرکردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن لەم ناوچانە لە ژێر چاودێری و فەرماندەیی ڕاوێژکارانی سعودیە.
ئەم هێزانە بە ڕۆڵی چەکدارەکانی هۆزەکانی حەزەرمەوت لە ژێر ناوی لیوای ٥ی ئەلدرع ئەلوەتەن و بە فەرماندەیی کەسێکەوە بە ناوی عیسا بامومن پێکهاتوون.
ئامانجەکانی سعودیە لەم پلانەدا بەگشتی بریتییە لە: ١- دەرکردنی چەکدارەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە پارێزگای حەزەرمەوت ٢- زاڵبوون بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی حەزەرمەوت، کە هەموو ئەمانە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەسەڵاتی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور.
ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور دوای دەستبەسەرداگرتنی پێگەکانی حیزبی ئیسڵاح لە پارێزگای ئەبین، هەوڵیدا ئەم پارێزگایە کۆنتڕۆڵ بکات و پلانی دابەشکردنی باشووری یەمەن بە جێگیرکردنی هێزەکانی لە شاری ئەلموکەڵا و جوڵە بەرەو شارەکان و کێڵگە نەوتییەکان لە ناوەند و باکووری پارێزگای حەزەرمەوت پێشبخات، کە ڕووبەڕووی بەرخۆدانی حیزبی ئیسڵاح لە سیئون و عەرەبستانی سعودیە لە باشووری یەمەن بووەوە.
لێدوانەکان